شنبه دوم اردیبهشت 1391
شێعر
کەوتۆتە ناو
هەناومەوە
خۆشەویستیەکی یاساغ
باڵات نامۆ
من نازانم مرۆڤ چەن جار
ئاشق ئەبێ
بەڕاست بەدرۆ
جاری وایە
هێند نزیکی
وا هەست ئەکەم
هەستیاری
بەرامبەری خۆت وەستاوی
یا ئەوینێکی ڕێبواری
بەشەو فریشتەی خەیاڵێ
کە ڕۆژ دادێ
لە قاپی حەزما ناگونجێی
تەلەیسمێکی
دەست بەتاڵی
کە بیر لە تۆ دەکەمەوە
تاوانبارم
دڵم لە ئاستا گێژ ئەکەم
بێ خەم بێ تۆ
ئەمن ناژیم
ئەویندارم
زەمەنێکە هاتوویتە ناو شێعرەکەکانم
کەچی ئێستا
پیتێکم بێ تۆ ناژی
فەرامۆش بوو
نیشتمانم
سه شنبه بیست و دوم فروردین 1391
مێ دره‌ختی
کوێستانێکی سه‌غڵه‌تم
ساڵه‌هایه
هیچ نێره بایه‌ک
گۆپکه‌ی حه‌زی نه‌کرمه‌وه
گه‌ڵای خه‌نده‌می
نه‌هێنایه سه‌ما
وه‌رز وه‌رزی چرۆیه
نیوه‌مانگێکه به‌هارم
به خوڕبه‌خوڕ من بارانم
نیوه‌مانگێکه وه‌ک لاولاو
له حه‌زێکی نێرانه هاڵاوم
که‌چی له پڕ پاییز داباری
چه‌ن ڕۆژێکه وا هه‌ست ئه‌که‌م
پاییز له ده‌روونما سه‌وز ئه‌بێ
ئه‌من شادی
ئه‌ویش خه‌م و دێوی مه‌رگ
به‌هار که‌وتۆته
ئه‌ڵقه‌ی ته‌نافێکه‌وه
له‌م دیو دیسان شادی
له‌ودیو به‌هار
تاهه‌تایه ئازادی
پێشکه‌ش به ڕۆحی خاتوو شادی له گوندی سه‌دبار که پاش پانزه ڕۆژ دوای زه‌ماوه‌ندی به هۆیه‌کی نه‌زانراو کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
شنبه ششم اسفند 1390
پێویستە ئەوە بڵیم لە شێعرەکانی لای ڕاست ئی خۆمن وە لای چەپیش ئی خاتوو تاڤگە هەڵبەت تەنها لەم شێعرەدا
هەستیار تاڤگە
دابڕاوم لە هەر چی سەفەرە کۆچت،زۆرەملی قەدەر
سەفەر نەمان داڕمانی ماڵی خولیام
سەفەر تۆران ئاسەواری دوایین سەفەر
دەڕوا دەڕوا بێ خەبەرە سوێم دێتەوە
شای خەیاڵم
لەم سەفەرە کەی دێیتەوە؟
شای خەیالم لە پرووشەی حەزی تۆدا
وا مەزانە سپی سپی بەفرانبارم
دەست بە تاڵم بێت و زوقم بمباتەوە
لە کیشوەری ئەوینت دا ڕندووی بەفر بمخواتەوە
کۆنتر لە بەفری چەن ساڵم خۆم ئەزانم تاوانبارم
تاوان بار بی نەرم نیان قورسە ڕەوتم
دوور لە شار بی دووندی شاخ و قەڵای بەختم
حەزەکانم خولیای خۆتن دڵێک تەرخانی من نەبێ
فێرت کردوون دەستەمۆتن لە ئاستی وەک قەندیل سەختم
سەفەر ئەکەی ڕەنجەڕۆتن
ئای کە چەندە سەرەڕۆتن
شنبه ششم اسفند 1390
ماچ
شەو درەنگە
مانگ سیخوڕی
جێژوانی گوڵ و هەنگە
دڵم تاسەی ترپەی پێتە
خەو بیانووە
ئامێزم ژوانگەو جێتە
نەگەیمە لات
ماچێ دانێ
چاوم بەردەبازی ڕێتە
سه شنبه بیست و هفتم دی 1390
مانگ
هەر دوو هەنگاو
هاتیتە ناو
حەوشەکەمان
بەنازەو سەیری
باخچەکەت کرد
باخچە بوو بە مانگ
گوڵی ترفە ڕوا
خەرمانەی زیوینی مانگ
بوو بە داڵدەی بێکەسیم
لەو ڕۆژەوە
بەمەرگیش بێ
دڵنیات ئەکەم
لە عەشقم
تۆران لە دڵتا ئەکووژم
ئاخر لە پایزی
باخچەکەمان
زۆر ئەترسم
هەستیار
دوشنبه بیست و ششم دی 1390
چەن کورتە شێعر
١_ من نازانم
تۆ وات ناسیم
یا هەر وا بووم
هەتا دوێنێ
ئەمن چرۆ و
ئەمن چراو
شێعرم مژدەی
چوار وەرزی خوا بوو
٢_ کە لێت دوورم
ئەوینێکی بێ سنوورم
کە لە لاتم
چۆن پێت بڵێم
زمان لە قسە
کەوتوە
شەرمن ترم لە حەزی تۆ
بڕوا بکە
نە خۆم نە شێعر
نایاتە گۆ
٣_کە خەیاڵ بووم
لە عەشقت دا‌و
لە بارانا
بای بەتاڵ بووم
من مناڵ بووم
کرچ و کاڵ بووم
لەپەیڤینی ئەم شێعرە دا
وڕو لاڵ بووم
٤_ کە من ڕەش بووم
تۆ ئاشقی پەمەیی و
ڕەنگی سپی و
ڕووناکی بووی
من ژێوانم
لە گۆڕانم
لە ڕەش بوونی
شێعرەکانم
٥_ کە شەو هاتی
نەک لە دڵما
تۆ لە ڕۆحما
لە پانتایی
تاهەتایی
ئەم شێعرەما
پەنجەت دانا
بەڵام هەستم
بەتەنیایی
بۆی پڕ نەکرا
جێگەت هەر ما
ئاخ خوایە
پڕووشە کا ئەم هەوایە
٦_ لە ئاوێنەیا
بۆم مەگەڕێ
نیگام شێعرە
بەرچاو نایا
تۆ خۆت گوڵی
زستان کۆتایی گوڵانە
دەفتەری تاسەم
تا بەهاری ئەم ئەوینە
ئاوەڵایە
٧_ نازانم بۆ هەراسانی
لە پیاو بوونم
لە دیدار و
بەر چاو بوونم
وەک شنەیێ
دێیت و دەڕۆی
جێم ئەهێڵی
خەمم ناخۆی
٨_ ترست هەیە
من ئەزانم
بەڵام گوڵم
لەسەر چواڕڕای
چاوەڕوانی
هیچ نەماوە بۆ سوور بوونم
تەمەن زەردو
باڵام سەوزو
تۆش بارانی
٩_کاتی باران
من چەترێکم
پەناو جێگەم بۆ تۆ
لێم نزیکی
هەستت ئەکەم
باران بڕا
تۆ ئەتۆرێی
ونت ئەکەم
دوورم لە تۆ
١٠_ بە مەسێجێ
خەبەر ئەدەی
سەفەر سەفەر
تا زرێبار
کە هاتمە لات
ناتبینمەوە
بۆنت ئەکەم
وەکوو بەهار
دوشنبه بیست و پنجم مهر 1390
عه‌شق
...عه‌شق...
عه‌شقت وه‌ک ئیرانسڵ وایه
که له شار چوویته ده‌ر
یه‌ک تاڵیش خه‌ت نایا
ئاخر تۆ فێری واده‌ی
به نیگام شاڕژت نه‌که‌م
عه‌شقیشم له یاد ئه‌که‌ی
پنجشنبه ده‌م شهریور 1390
دواجار
...بۆدواجار...
له‌گه‌ڵ ته‌نیاییا
هاوسه‌فه‌رم و
بۆ دواجار غه‌ریبی
ئه‌م هه‌رێمه
ئه‌که‌م به قه‌سیده‌ی به‌رپێت
به ئاشناترین وشه‌ی خۆشه‌ویستی
پیرۆزبایی مه‌رگی
دووریت لێ ئه‌که‌م
ئه‌بمه هاوڕێی چی
بیره‌وه‌ریته‌و
ئاشنات ئه‌که‌م به
نامۆترین قوژبنی
ئه‌م شاره
فریشته‌ی ڕۆحم هاژه
بۆ دوا جاره
بۆدوا جاره.........
سه شنبه چهاردهم تیر 1390
ئازادی
دو تاڵ قژم ئه‌وێ
تا بیکه‌م به به‌رگی
یه‌که‌می گۆڤارێک و
ناوی لێ بنێم ئازادی
ئه‌ترسم پرچه‌کانم وه‌ناسن!
به گۆڤاره‌که‌تان بمسووتێنن و
به‌و تاڵه قژانه هه‌ڵمواسن!سه شنبه چهاردهم تیر 1390
ژن
ژیانیان دایه ده‌ست ژن
ژن کردی به شێعر
به "ئازادی"
له‌و ڕۆژه‌وه
واتای نه‌ما ئه‌م وشه‌یه
"بێ ده‌سه‌ڵاتی"پنجشنبه نوزدهم خرداد 1390
ئێواره
....ئێواره....
ئێواره‌یه‌و نم نم
خه‌می لێ ئه‌بارێ
له‌زه‌رده‌په‌ڕا
تڕاژدی کۆچی هه‌تاو
فلیمێکی کورته
به‌شریتی ئاسمانه‌وه
بۆ نادیارێ
هه‌ور بۆته کورسی
بۆ په‌رده‌ی سینه‌مای ئه‌م ئێواره‌یه
هه‌ر مرۆڤێ به چه‌شنێ سه‌یر ئه‌کا
سه‌یرئه‌م وێنه‌یه
له کورسێکا
دوو دڵدارپێک گه‌یشتوون
نه‌هه‌ست به خه‌م ئه‌که‌ن
نه‌به‌کۆتایی و نه‌به ون بوون
له‌گۆشه‌یێکی تر
پیاوێ ئه‌گری
بۆ کورسیێکی چۆڵ و ڤاری
له‌مسه‌روله‌وسه‌را
که‌سانێ هه‌ن
که‌له‌گه‌ڵ هه‌مان تڕاژدیا
سه‌یری فلیمی
ئاوه‌ته‌کانیان ئه‌که‌ن
ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فلیمه
په‌رده‌ی سینه‌مای شه‌و
ئه‌هێنه‌ته‌خوارێ و
هه‌موو ئه‌م هۆڵه جێ ئه‌هێڵن
ته‌نیا کورسی خه‌م
لای من ئه‌مێنێ و
من هه‌ستیاری ئه‌م ئێواره‌م و
خه‌م یه‌خه‌ی گرتووم و
منیش یه‌خه‌ی پێنووس کاغه‌زو
کاغه‌زیش یه‌خه‌ی شێعر.........
پنجشنبه نوزدهم خرداد 1390
بناغه‌ی عه‌شق
...بناغه‌ی عه‌شق...
کاسه‌ی چاوو په‌ڕۆی دلم
له‌سه‌ر چوارڕای چاوه‌ڕوانی داه‌نێم
تکائه‌که‌م
هه‌رچه‌ن قڕانێ خۆشه‌ویستیم پێ ببه‌خشه
با له‌م هه‌ژاری ئه‌وینه ڕزگارم بێ و
هه‌ڵیکه‌نم
یه‌که‌م بناغه بۆم عه‌شقه....
پنجشنبه نوزدهم خرداد 1390
خه‌م
...خه‌م...
خه‌م شه‌رابێکی کۆنی چه‌ن ساڵه بوو
له‌ناو په‌رداخی سووری دڵمدا
من ئه‌م شه‌و پێک له دوای پێک
هه‌ڵمدا!!!
تا کوو مه‌ستی خه‌م بووم و
خه‌و په‌رده‌ی کێشا
به سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی چاوما
کاتێ شووشه‌ی بێداری شکا
هاورێیان پێیان گوتم
که ئه‌م شه‌و به‌ده‌م خه‌وه‌وه
چیڕۆکی ئه‌شقێکی چه‌ن ساڵه‌ت گێڕایه‌وه.......
پنجشنبه نوزدهم خرداد 1390
سه‌فه‌ر
سه‌فه‌ر ئه‌که‌م وه‌کوو به‌فر
له‌هه‌وری چاوه‌کانت ئه‌تکێم و
له ناو له‌پی ده‌سته‌کانتا
ئه‌توێمه‌وه
به‌لکوو توانه‌وه
جارێکی تر
به‌روه ده‌ریای دلتم باته‌وه...
پنجشنبه نوزدهم خرداد 1390
مه‌رگ
ده‌وله‌مه‌ندێ مرد
پاره‌پڕبه‌نرخه‌که‌ی پێکه‌نی
هه‌ژارێ کۆچی دوایی کرد
هه‌ژاری خۆی پرسه‌ی بۆ گرت
به‌لام کاتێ
شاعیرێ مالئاوایی له‌ژیان کرد
چی پێنووس و چی ده‌فته‌رو
چی عه‌شق و خۆشه‌ویستی بوو
هاتنه‌گریان و
شێعرخۆی پرسه‌ی بۆ گرت.....
چهارشنبه هجدهم خرداد 1390
ئاوێنه
ئاوێنه...
که هاتیه‌نێوماله‌که‌م و
نه‌ختێ له به‌ر ئاوینه‌دا
ڕاوه‌ستایی و
هه‌ندێ جوانی ڕوخسارت و
خشڵی قژه‌کانت جێ هێشت
ئاله‌وساوه
ئاوێنه‌که‌هه‌موو ڕۆژێ
نۆربه نۆرجێگا ئه‌گۆڕێ و
جوانیت ئه‌کاده‌مامک و
قژه‌کانت له‌سه‌ر ئه‌کا
ئاخۆم ئه‌ویش له‌ناوتۆدا
ئه‌و جوانیه‌ئه‌بینێ....
پنجشنبه بیست و دوم اردیبهشت 1390
نامه
...نامه...
نیوه شه‌و
کچێک چاوه‌ڕێ بوو
له درزی تریفه‌ی په‌نجه‌ره‌وه
نامه‌یه‌کی به‌ده‌ست بگاتێ و
په‌نجه‌یێک بیگوشێ و
ماچێکیش ببه‌خشێ!
له ناکاو پرخه پرخی خه‌وێک
تریفه‌ی ئه‌ترساند
په‌نجه‌ی ئه‌له‌رزاندو
نامه خۆی پێچاوه‌و
ماچ بۆلای گۆنا گه‌ڕاوه
به‌ڵام هه‌ر چۆنێ بێ
ماچی به‌خشی
تریفه‌ش پێکه‌نی
بۆ به‌یانی خرپه بۆ بێداری گێڕاوه
ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه
نه تریفه هاته ژوورێ و
نه په‌نجه‌ره نامه‌و ماچی ئهگۆڕاوهپنجشنبه بیست و دوم اردیبهشت 1390
تاوان
...تاوان...
زۆر له‌مێژه هه‌ڵوه‌دای تۆن
تۆیان له زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره‌یه‌ک دا
گرتووه!
ئه‌ڵێن تۆقاتلی یه‌که‌م گزنگی
به‌یانیانی!
تۆبکوژی هه‌تاوی
تۆبکوژی رووناکی
ئه‌ی خوای جوانی
به‌م تاوانه‌وه ناسراوی
سه شنبه شانزدهم فروردین 1390
شێعر:نا
.......نا......
کاتێ وتم خۆشم ئه‌وێ
ئه‌و وتی نا
کاتێ وتم ئه‌تپه‌ره‌ستم
ئه‌و پێی وتم
ته‌نیاخوا!!!
کاتێ وتم
جێت ئه‌هێڵم
ئه‌و پێی وتم
توخوا نا...........!!!
سه شنبه شانزدهم فروردین 1390
شێعر:برسی
برسی
شێعرێکی تێروده‌وڵه‌مه‌ندم
له‌لاپه‌ڕه‌یه‌کی ده‌فته‌ره‌که‌ما نووسی
مناڵێکی هه‌ژاری دراوسێی ئێمه
هه موو ڕۆژێ ئه‌هات
ئه‌یخوێنده‌وه!که تێرئه‌بوو پێئه‌که‌نی
ڕۆژێ ڕقم له ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ستا!!!
ئاخ!!!شێعره‌که‌م دڕاند
ئێستا هه‌مووڕۆژێ
ئه‌ومناڵه هه‌ردێ
به‌رشێعره‌که‌ما،تێرئه‌گری!!!
ئه‌ڕواته‌ماڵ برسی برسی!!!((گیراوه له‌چیڕۆکی تام ئه‌حمه‌د حه‌قناس))
تکایه هه‌رکه‌س له‌نزیکه‌وه ئه‌یبینێ پێ ڕابگه‌یێنێ به سپاسه‌وه((هه‌ستیار))
سه شنبه شانزدهم فروردین 1390
شێعر:پاییز
پاییز
به‌یادی تۆی به‌هار
نه‌ختێ له به‌هارم
برده ناودێڕی شێعرێکمه‌وه
شێعره‌که‌م بۆنی بارانی دا‌و
ڕه‌نگی گوڵی گرتوو
ئه‌وینی له ناوا،ژیاوه!!!
کاتێ به هۆی دووریت
یه‌ک جارنووسیم پاییز
شێعرم زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو
ده‌فته‌رم
گه‌ڵاگه‌ڵا وه‌را.......
سه شنبه شانزدهم فروردین 1390
شێعر:به‌له‌م
به‌له‌م
به‌له‌مێکی هه‌ڵێنا
ئه‌م زه‌ریایه
خنجیلانه وه‌ک خۆت
تازه‌وساوا
وه‌ک ئه‌وئه‌وینه‌ی
تازه وا له دڵتایه!!!
ئه‌وکاته‌ی تۆویستت
له ده‌ریا به‌ی
له ترسی وشکانیه‌کانی
عه‌شقی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه!!!
سه شنبه شانزدهم فروردین 1390
شێعر:نامۆ
نامۆ
من وه‌ک تۆم
قه‌ت ناگۆڕێم.....
سه‌یره!!!
گه‌ردێیته جێی من،
خۆشت ناوێم!
سه شنبه شانزدهم فروردین 1390
شێعر:ته‌رم
ته‌رم
ته‌رمی چاوم بنێژه
له گۆڕستانی دڵتا!!!
با مه‌رگیش دلنیا بێ
که‌له‌پاش ئه‌و
من ئه‌مێنم له‌گه‌ڵتا!!!
سه شنبه شانزدهم فروردین 1390
شێعر:شه‌را
شه‌را
گۆلی دڵم پڕه له بارانی نیگات
هێنده گه‌رم مه‌ڕوانه من
مه‌بادا دڵم وشک کاو
تۆز چاوه‌کانت داپۆشێ و
شێعره‌که‌یشم شه‌را بی با!
سه شنبه شانزدهم فروردین 1390
شێعر:نان
نان
له ناو چاوه پڕ ڕێگاکانی
دوو مناڵ
یه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ند و یه‌ک هه‌ژار
دوو ڕێگایان لێک دران
ئاواتیان بۆ یه‌کتر هاته زمان
ئاواتی مناڵی ده‌وڵه‌مه‌ند
پڕ بوو له حه‌ز به چیاوده‌شت و
دره‌خت و سه‌یران
به‌ڵام منداڵه هه‌ژاره‌که وتی
هه‌مووچیاو ده‌شت ودۆڵ و
ئاوا‌ته‌کانمت پێ ده‌فرۆشم
به له‌تێک نان.................
سه شنبه شانزدهم فروردین 1390
شێعر:بووک
بووک
به بیرت دێ
له نێو خانووه بچکۆله‌که‌ی
مناڵیما
هه‌میشه هه‌ر بووکه‌ڵه‌م بووی
ئه‌ی بۆئێستاکه‌گه‌وره بووی
ئه‌ڵێی هه‌رگیز
مناڵ نه‌بووی
دوشنبه پانزدهم فروردین 1390
شێعر:حه‌ز
حه‌ز
خه‌ڵک ئه‌ڵێن سه‌رماو باسته‌ڵه‌ک
دای له گوێسه‌بان ،چلووره خۆی ئاوێزان ئه‌کات!
من ئه‌ڵێم چلووره حه‌زی له دیدارێکی تۆیه
خۆی دائه‌خزێنێ تا له په‌نجه‌ره‌وه
سه‌رنجێکی جوانی تۆ بدات!
خه‌ڵک ئه‌لێن ده‌ریا ئاوێنه‌ی ئاسمانه
شین ئه‌نوێنێ،من ئه‌ڵێم
ده‌ریا حه‌زی له چاوی تۆیه خۆی
ڕه‌نگین ئه‌کات!
خه‌ڵک ئه‌ڵێن ئاوی چیاکان ئه‌بێته تاڤگه
له به‌ردێکه‌وه بۆ به‌ردێک،باز ئه‌دات
من ئه‌ڵێم ئاو حه‌زی له قژی تۆیه،
خۆی پڕژوبڵاو ئه‌کات!
خه‌ڵک ئه‌ڵێن چنار سرووشتی وایه
لق وپۆی ڕوو له خوا ئه‌کات!
من ئه‌ڵێم چنار حه‌زی له به‌ژنی تۆیه
بۆیه هه‌رباڵای زیا ئه‌کات!
سه شنبه نهم فروردین 1390
شێعری: خوازیار
وه‌ک فرمێسکم
به روخی چاوانته‌وه
خوازیارم؛
گێژاوێکی به‌زه‌ییت بێ و
بۆ دڵی خۆتم باته‌وه!
سه شنبه نهم فروردین 1390
شێعری: ده‌ریا
جگه له ده‌سه‌ڵاتی خوا نه‌بێ
به هیچ یاسایێک، ناتوانم
ده‌ریا بگوێزمه‌وه
بۆ ژووره‌که‌م
به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی
سه‌یری چاوانت ئه‌که‌م
هه‌موو جیهان
له ده‌ریای چاوانتا به‌دی ئه‌که‌م!
